٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.

سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆر خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی لیستی پارتی، لە سنووری پارێزگای دھۆک بەپێی یاسا ١١ نوێنەری دەبێت لە پەرلەمانی عێراق، لەبەر ئەوەش پارتی لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ٢٢ کاندیدی دەبێت.

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ھەرکەسێک لەناو پارتی خۆی کاندید بکات دوای ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی ھەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدانی پارتیمان و بێگومان کاندیدانی پارتی لە خەڵکی پسپۆر و خەباتگێڕ و دیاری ناوچەکە دەبن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار