٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری بۆ KDP: یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن و بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کۆتایی پێدێت و ١١ فیرقە دروست دەکرێن.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە لە نێوانیان و لە سەرەتای کاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون و بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن وەکو چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمان شێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن.

بابەکر زێباری گوتیشی: بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی ١١ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت، بۆیە ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و  ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار