٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری و باڵیۆزى فەڕەنسا و كونسوڵی ئوردن هەلومەرجى ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا و کونسوڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر کرد، لە دیدارەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا ھەلومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم باس کران.

ئەمڕۆ ٣٠ی٦ی ٢٠٢٥، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دوریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و بەرێز یان بریم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئامادەیی بوو، چەندین بابەتی ھاوبەش و گرنگ دەربارەی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، و ھەلومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم باس کران.

ھەروەھا ئەمڕۆ بەبۆنەی تەواوبوونی کاری دیبلۆماسی لە ھەرێمی کوردستان، ھۆشیار زێباری پێشوازی کرد لە بەڕێز فواد المجالی کونسوڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر، ھاوکات زێباری سوپاسی ڕۆڵی ناوبراوی کرد بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی دوو قوڵی.

هەواڵی پەیوەندیدار