٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (تەحسین دۆڵەمەری) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ ھەڤاڵ و ھاوکارمان بەڕێز (تەحسین دۆڵەمەری) 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی ھاوژینی بەڕێزتان، کەسایەتیی دیار و پێشمەرگەی دێرین و ھەڵگری مەدالیای (بارزانیی نەمر)، (عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)مان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ھاوخەمتانین. لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە خزم و دۆست و ئازیزانتان ببەخشێت و، خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار