سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی ئازادی لە قەزای مێرگەسۆر، بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خاڵ مێرگەسۆری، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.




