نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له به‌ڕێز ڕافع ئه‌لعیساوى كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/6/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕافع ئه‌لعیساوى، سیاسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به پێویست زانى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى وڵاتدایه.




