٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە 6/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار