مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان
لە (۳۲)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە خەباتی ڕەواتاندا بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاریی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




