٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەشواق جاف بۆ KDP: پارتی لە سلێمانی ٣٦ کاندیدی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین دەڵێ، لیستی کاندیدانی پارتی لە سلێمانی یەکلای بۆتەوە و ھەموو ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی و کارگێڕیی تەواو کردووە و ٣٦ کاندید لە خۆدەگرێت.

دکتۆرە ئەشواق جاف، ‏‎ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ‏‎یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین، تایبەت بە یەکلایی بوونەوەی لیستی ناوی کاندیدانی پارتی لە سنووری بازنەی سلێمانی، بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لیستی ناوی کاندیدانی سنووری بازنەی سلێمانی ھەموو ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی و کارگێڕیی تەواو کردووە، بەپێی ئەوەی سلێمانیش ١٨ کورسیی پەرلەمانی بەردەکەوێت، لیستی پارتی ٣٦ کاندید لە خۆدەگرێت.

‏‎یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین، گوتیشی، بەپێی ڕێژەی دیاریکراو کاندیدی ئافرەت لەنێو لیستی پارتیدا ھەیە و کەسایەتی و کادیری بەھێز و دڵسۆزی سنووری سلێمانی ئەمجارە کاندیدی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار