٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP زانیاری لە بارەی مامەڵەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگاکان ھەندێکیان تا شەو کار دەکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئەوانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون و بڕیارە تا مانگی حەوت مامەڵەی ھەموویان تەواو بێت و مووچەکانیان بەسەریەکەوە وەردەگرن.

سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی  ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی بەپێی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ خانەنشین بوون لەدایکبووی ١٩٦٢ و ١٩٦٣ و ١٩٦٤ن، ئەوانەش بەشێکیان مامەڵەیان کەوتە مانگی چوار و تا مامەڵەیان تەواو نەبێت مووچەیان پێنادرێت، هەروەها زۆریان مووچەیان کەوتە مانگی پێنج کە چوار ھەزار کەس بوون، بۆیە ئەمجارە مووچە دابەش بکرێت مووچەکانیان بەسەریەکەوە وەردەگرن و بەشێکیشیان مامەڵەیان لە مانگی شەش تەواو بووە ئەوانیش لە مانگی شەش وەریدەگرن و تا مانگی داھاتوو ھەموو مامەڵەکان تەواو دەبن و خانەنشینان سەرجەم مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن.

سادق عوسمان گوتیشی، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، ئەوانەی مووچەی چەند مانگیان وەرنەگرتبێت، بەسەریەکەوە وەریدەگرن و بەشێکی لە مانگی پێنج و بەشێکی لە مانگی شەش و بەشێکیشی لە مانگی حەوت مووچە وەردەگرن، بۆیە تا مانگی حەوت ھەموو خانەنشینان مووچەکانیان وەردەگرن و مامەڵەکانیان تەواو دەبێت، ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو پارێزگاکان بەردەوام کار دەکەن و ھەشە تا شەو دەوام دەکەن بۆ ئەوەی تەواو بکرێت و کێشەکەیان چارەسەر بێت و مووچەکانیان وەربگرن، بۆیە ھیچ گرفتێکیان لە بەردەمدا نییە و مووچەکانی خۆیان وەردەگرن.

دەشڵێ، بە ھۆی زۆریی ژمارەی خانەنشینانەوە، مامەڵەکانیان درەنگ تەواو کرا و ئێستا تا مانگی داھاتوو تەواو دەبێت و ھەمووان مووچەکانی خۆیان وەردەگرن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار