سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان كرد

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/6/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بریجیش كۆمار، كونسوڵى گشتیى نوێى هیندستان له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له بواره جیاكادا، بیروڕایان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر كار و چالاكیى ده‌ستى كار و كۆمپانیا هیندییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




