مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (شێخ ڕەشید بەرزنجی) دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو (شێخ ڕەشید بەرزنجی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد ڕەشید)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد ڕەشید) ناسراو بە (شێخ ڕەشید بەرزنجی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٨ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




