٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەخرەدین سلێمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو (فەخرەدین سلێمان قادر) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری سلێمانی و سنووری قەرەداغ، خوالێخۆشبوو (فەخرەدین سلێمان قادر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار