ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ خانەوادەی (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر (محەممەد حەسەن ڕۆژبەیانی)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و ھێژاکەتان دەکەین، ھاوخەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




