٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (یەکی موحەرەم)سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و له‌و بۆنه‌یه‌دا جەخت له‌سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکاته‌وه‌."

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و ئاڵۆزیەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا. 

  

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی موحەرەمی ۱٤٤۷ی کۆچی

۲٦ ی حوزەیرانی ۲۰۲٥ی زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار