نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.infi- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/6/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ئیرفان سدیق باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دووپاتیان كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دایه و ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌پارێزێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




