نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له كونسوڵى گشتیى هۆڵه‌ندا كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/6/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئا‌دریان ئاسلشتاین كونسوڵى گشتیى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، هاوڕا بوون.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باسیان له چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش كرد.




