٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوایین پێشھات و بارودۆخی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر بەسەرپەرشتی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥.٦.٢٤، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، بەسەرپەرشتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی لقەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دواین پێشھات و بارودۆخەکانی ناوخۆ و ناوچەکە کرا، ھەروەھا کارو بەرنامەکانی سنووری مەکتەبی ڕێکخستن لە ڕووی حزبی و سیاسی و جەماوەری و ڕێکخراوەی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار