پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاگربەستەوە دەکەم".
مەسروور بارزانی بڵاویشی کردەوە "خۆڕاگری و گفتوگۆ تاکە ڕێگان بەرەو پێشەوە".
سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا بڵاوی کردەوە، "ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری، ڕێزگرتن لە دراوسێ و ھاوبەشەکان، ھەروەھا بڕیاردانە لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە".




