٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبانی ئەنجام داوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، نۆ پڕۆژەیان ڕێگای دووسایدی ستراتیژین."

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "بەپێی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت، ٧١٩ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون و تەوابوونە، لەسەر ھەر سێ جۆری بودجەی (وەبەرھێنان، ئاسایی و داھاتی وێستگەکانی کێشکردن)."
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی "بودجەی گشتی ئەو پڕۆژانەی ئەنجامدراون یەک ترلیۆن و ٣٢ملیار و ٨٤٩ملیۆن دینارە، لەو پڕۆژانەی ڕێگاوبان کە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، ٩ پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی ستراتیژین، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەدووسایدکردنی سەرجەم ڕێگاکانی ھەرێمی کوردستان."

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار