گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیان پێکردەوە

ههولێر-KDP.info- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ کردەوە و ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیان پێ کردەوە، ئەمەش دوای کردنەوەی ئاسمانی عێراق.
نزیكەی دوو هەفتە دەبێت، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا و سەرجەم گەشتەكان بۆ كاتێكی نادیار دوا خران.




