٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاگربەستە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا رایگەیاند دەڵێت، "تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکاندایە." 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکانە."

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە "دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا."

 

هەواڵی پەیوەندیدار