سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سهرهخۆشى له عهبدوڵڵاى حهسهن زاده دهكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیان، سەرەخۆشیی ئاراستەی عەبدوڵڵای حەسەن زادە و خێزان و کەسوکارەکەی دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دواییی کوڕەکەیان، سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە بەڕێز عەبدوڵڵای حەسەن زادە و خێزان و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، ھاوسۆز و خەمیانم.
لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد و بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٦/٢٣




