دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی بە ھەزار و ٣٩٦ پڕۆژە داوە

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە ھەرێمی کوردستان لە دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەت بە ھەزار و ٣٩٦ پڕۆژە، بە سەرمایەی ٧٣ملیار و ٥٥ملیۆن و ٩٧٣ھەزار و ٣٦٥ دۆلار، لە ١٣سێکتەری جیاواز دراوە."
سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە ڕێککەوتی ١/٨/٢٠٠٦ تا ٢٢/٥/٢٠٢٥ لە دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەت بە ھەزار و ٣٩٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٧٣ملیار و ٥٥ملیۆن و٩٧٣ھەزار و ٣٦٥ دۆلار دراوە، لە ھەولێر ٦٢٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٥ملیار و ٥٢٢ملیۆن و ٨١٨ھەزار و ٨٠٢ دۆلار، لە ھەڵەبجە ٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٨٥ملیۆن و ٨٥٤ھەزار و ٢٢٤دۆلار، لە گەرمیان ٥٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ملیار و ١٥٧ملیۆن و ٥٩٥ھەزار و ٩٦٦ دۆلار، لە ڕاپەڕین ٣٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٤٩ملیۆن و ٣١٦ھەزار و ٤٤٩ دۆلار، لە سلێمانی ٢٨١ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٨ملیار و ٣٧٩ملیۆن و ٣٤٢ھەزار و ٦٦٣ دۆلار، لە سۆران ١٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٧١ملیۆن و ٣٧٦ھەزار و ٥٨٠ دۆلار، لە زاخۆ ٥١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٨٩٦ملیۆن و ٨١٣ھەزار و ٨٥٣ دۆلار، لە دھۆک ٣٢٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ملیار و ٢٩٢ملیۆن و ٨٥٤ھەزار و ٨٢٩ دۆلار، ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لەسەر ڕووبەری ٨٧ھەزار و ٩٦ دۆنم زەوی ئەنجام دەدرێن."
سەربەست خدر گوتیشی "پڕۆژە مۆڵەپێدراوەکان لە ١٣ سێکتەری جیاواز، لە بواری بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، گەیاندن، گواستنەوە، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون و ھونەری و وەرزشین، پشکی شێریش لە کەرتی پیشەسازی بووە، کە ٣٥١ پڕۆژەیە، دواتریش بازرگانی ٢٨٧پڕۆژە و دواتریس گەشتیاری دێت بە ٢٢٤پڕۆژە.
٤٩ لەو پڕۆژانە بیانین و بە سەرمایەی ١٠ملیار و ١٢٩ملیۆن و ١٨٣ھەزار و ٧٩٥ دۆلار جێبەجێ دەکرێن، ٢٨ پڕۆژەش ھاوبەشن بە سەرمایەی ١ملیار و ٢٩٨ملیۆن و ٩٥١ھەزار و ٥٠٥ دۆلار، ھەزار و ٣١٩ پڕۆژەش خۆماڵین بە سەرمایەی ٦١ملیار و ٦٢٧ملیۆن و ٨٣٨ھەزار و ٦٥ دۆلار، بەگشتی دەکاتە ھەزار و ٣٩٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٧ملیار و ٥٥ملیۆن و ٩٧٣ھەزار و ٣٦٥ دۆلار."
بڵند ئیبراھیم




