٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتوچۆیان له‌ سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیاران و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌تایبه‌تى ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیاى له‌ هه‌رێمى كوردستان و تیمه‌كه‌ى كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا، ئاماده‌ییى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران و هاووڵاتییان و سه‌ردانیكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشى ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان كرد كه‌ ته‌واوى ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و دۆخه‌ كردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان، باس كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار