سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز یان برێم، كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاتر بگیرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆیكاى ئه‌ورووپیدا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى دیپلۆماسى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




