٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر دەڵێ، حکوومەت بوودجەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی خەرج کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەر بیرێک وشکبێت بیری بەدیل لێدەدرێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بێ ئاو نەبن.

ئەندازیار ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کێشەی کەمئاوی لە دەوروبەری ھەولێر سەریھەڵداوە و ژمارەیەک بیر وشکبوونە، چونکە ئەمساڵ وشکەساڵی ڕوویداوە و باران وەک پێویست نەباریووە، لەگەڵ ئەوەشدا ناھێڵین ھاووڵاتیان بێ ئاو ببن و بەردەوام لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوین لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر و قەزاو ناحیەکانی سنووری ھەولێر.

بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ملیار دیناری خەرج کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر پارەکە بۆ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر و دەوروبەرە، بەو بوودجەی لەبەردەستە ھەر بیرێک وشکبێت بیری بەدیل لێدەدرێت، ناوەڕاستی مانگی داھاتووش پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر دەگاتە بەشێکی ناوچەکانی ھەولێر.

ئەندازیار ڕێزان سەعدی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئێمە لەدەوروبەری ھەولێر پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەمان ھەیە و تا ئێستا ٤٠%ی پڕۆژەکە تەواوبووە، پێشبینی دەکەین بۆ مانگی ١٠ی ئەمساڵ ئاو بگاتە سەنتەری قەزای قوشتەپە و دەوروبەری، ھەروەھا پڕۆژەیەکی دیکەمان ھەیە لە دەڤەری زرارەتی خۆشبەختانە توانیومانە لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لەو سنوورە چارەسەر بکەین.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار