له دهۆك 786 هه‌زار ده‌نگده‌ر له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركراون

دهۆك-KD0.info- به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌رزترین ئاستی تۆماری ده‌نگده‌ران له پارێزگای دهۆك بووه، پرۆسه‌ی تۆماركردنیش كۆتایی هاتووه و مانگی ئاب كارتی ده‌نگده‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه."
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوێنێ كۆتا ڕۆژی خۆتۆماركردنی ده‌نگده‌ران بوو، له کۆی 944هه‌زار ده‌نگده‌ری پارێزگاكه 83%ی ده‌نگده‌ران خۆیان تۆماركردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق 786هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه."
به‌رپرسی ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆن گوتیشی "پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی ئابی داهاتوو، كارتی ئەو ده‌نگده‌رانەی به‌شداربوونه له پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری بگەڕێتەوە، ته‌نیا له سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 80هه‌زار كارتی ده‌نگده‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌شداری بایۆمه‌تریان نه‌كردووه ناتوانن به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له تۆماری ده‌نگده‌ران پارێزگای دهۆک بە پلەی یەکەم دێت و به‌رزترین ئاستی تۆماركردنی هه‌یه."
له‌باره‌ی ئاواره‌كانیش، خالید عه‌باس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌یه، توانیومانه له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانی كۆمسیۆن 34 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كان تۆمار بكه‌ین."
قائید میرۆ




