٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی زانیاری له‌ باره‌ی درووستكردنی شاری پزیشکی ھەولێر بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ باره‌ی پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەولێر ده‌ڵێ، پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەولێر زۆر بەخێرایی کارەکانی بەڕێوەدەچێت و به‌ نوێترین دیزاین و شێوازی سەردەمیانە دروست دەکرێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبه‌ت به‌ پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەولێر لە بواری جێبەجێکردندایە و نەخۆشخانەیەکی ستراتیژییە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەواوی ئامێر و پێداویستی شێرپەنجەی تێدا ده‌بێت و به‌ نوێترین دیزاین و شێوازی سەردەمیانەش دروست دەکرێت و بەخێراییش کارەکانی بەڕێوەدەچێت، خێراتر لەو خشتەی کارکردنه‌ی كه‌ بۆ دانراوە، به‌رزنجی گوتیشی، "ئێستا لەقۆناغی ھەیکەل دایە و بەردەوامیش بەدواداچوونی بۆ دەکەین وەکو وەزارەت و ڕێژەی تەواوکردنیشی گەیشتۆته‌ زیاتر لە ٣٥% و بڕیارە لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت.

وەزیری تەندرووستی گوتیشی، "کۆمەڵێک ئامێر و پێداویستی پزیشکی لەو نەخۆشخانەیە دەبێت ڕەنگە لە ھەرێمی کوردستان سنوورداربێت، نەخۆش بە ھۆڵی نەشتەرگەری و لێزەر و چارەسەری کیمیاوی و دەستنیشان کردن لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرێت و دەبێتە شارێکی پزیشکی بۆ چارەسەری شێرپەنجە، کە ژمارەی قەرەوێلەکانی ئەم نەخۆشخانەیە  ١٥٠ قەرەوێلەیە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار