٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی بەنداوی گۆمەسپان - سماقووڵی بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی ڕێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، ڕێگەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی، درێژییەکەی ٢٧ کیلۆمەترە، پانتایی ھەرلایەکی ڕێگاکە ١٠ مەترە، ٦ پرد و یەک ژێرپرد و ٧٠ ئاوبەری سندوقی لەخۆ دەگرێت، لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گرووپ جێبەجێکردنی کراوە.

بە تەواوبوونی ئەم دووسایدە، گەشەی ئابووری و ئاسانکاریی ھاتووچۆ بۆ ھاووڵاتییان فەراھەم دەکرێت و شارەکانی ھەولێر، سلێمانی، ڕانیە، قەڵادزێ و تەواوی ناوچەکانی گۆمەسپان و دەوروبەری بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار