راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە فەرهاد محەمەد دەکات

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرهاد محەمەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان بەڕێز (فەرهاد محەمەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (فاروق محەمەد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٨ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




