٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی ھەڤاڵ (عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ئەحمەد)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ڕابەر عەبدولڕەحمان)، کوڕی ھەڤاڵی بەڕێز (عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ئەحمەد)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (ڕابەر عەبدولڕەحمان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۷ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار