پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی هەڤاڵ (سەردار بەشارەتی)

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە مەحموود ساڵح)، خوشکی هەڤاڵ (سەردار بەشارەتی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەڕێز هەڤاڵ (سەردار بەشارەتی)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتیمە مەحموود ساڵح)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۷ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




