٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/6/2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار