پڕۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێر 75%ی ته‌واوبووه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "بۆ گه‌یشتنی پڕۆژه‌ی ئاوی فریاگوزاری بۆ هه‌ولێر ئامادەکاری دەکرێت و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌شێوه‌ی ئه‌زموون ئاو ده‌گاته هه‌ولێر."
ڕابه‌ر حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌ڕێگه‌ی دوو پڕۆژه‌وه كار بۆ گه‌یاندنی ئاو بۆ شاری هه‌ولێر ده‌كرێت، پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م فریاگوزاری ئاوی هه‌ولێره، به گوژمه‌ی 480 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و 75%ی پڕۆژه‌كه ته‌واوبووه. پڕۆژه‌ی دووه‌میش به‌ستنه‌وه‌ی ئاوی فریاگوزارییه به بۆڕی لاوه‌كی، ئه‌ویش به گوژمه‌ی 25 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كریت و 70%ی ته‌واوبووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر گوتیشی "ئێستا ئاماده‌كاری بۆ گه‌یاندنی ئاو ده‌كه‌ین بۆ شاری هه‌ولێر، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئاو ده‌گاته هه‌ولێر و به شێوه‌ی ئه‌زموونی كار له‌سه‌ر پاكکردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كان ده‌كه‌ین، له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئاو ده‌گاته هاووڵاتییانی هه‌ولێر."
ڕابه‌ر حوسێن ڕوونی كرده‌وه "له قۆناغی یه‌كه‌م شه‌قامی مووسڵ تا شه‌قامی كۆیه و قه‌زای بنه‌سڵاوه و داره‌توو سوود له پڕۆژه‌کە وەردەگرن و كێشه‌ی كه‌مئاوی له‌و ناوچانه كۆتایی دێت، له قۆناغی دووه‌م هه‌موو شاری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه."
قائید میرۆ




