٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP: دیار نییە کەی گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕایگەیاند، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق، ئاسمانی عێراق  داخراوە و سەرجەم گەشتەکان راگیراون و سێ رۆژە بەردەوام درێژ دەکرێتەوە، کە ئەمڕۆش تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کراوەتەوە، بۆیە تا ئێستا دیار نییە میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی ئەم رۆژانە گەشتیان ھەبووە چۆن دەبێت، کە ئەوەیان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لێی بەرپرسیارە و بڕیاری لێ دەدات. 

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەھۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا ھاتووەتە پێشەوە، ئاسمانی عێراق بە گشتی داخراوە و سەرجەم گەشتەکانیش بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق راگیراون و بەردەوامیش لەو رۆژەوەی ئەم دۆخە ھاتووەتە پێشەوە، ماوەی راگرتنی گەشتەکان و داخستنی ئاسمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوە، بۆیە تا ئێستا دیار نییە کەی گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە و ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.

ھۆشیار گوتیشی، ئەوانەی پێشتر گەشتیان ھەبوو تا ئێستا چارەنووسی ئەو گەشتانە دیاری نەکراوە و نەیانتوانیوە گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن و ئەوەش یەکلا نەکراوەتەوە چۆن بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، چونکە ئێستا گەشت بۆ ھیچ وڵاتێک نییە و ئاسمان بە تەواوی داخراوە بە ڕووی ھەموو وڵاتان و ھەر کاتێک بڕیار درا ئەوکات دەکرێتەوە، بۆیە ماوەی سێ رۆژە بەردەوام وادەی دواخستنی گەشتەکان و داخستنی ئاسمانی عێراق درێژ دەکرێتەوە و دوایین جاریش ئەمڕۆ تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کراوەتەوە ئەگەر ماوەکە دووبارە درێژ نەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار