٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەبارەت بە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن کە ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

دەقی ڕاگه‌یه‌ندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان.

سەرکۆنەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکاندا دەکەین. ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێکاری سەربازی، ڕەوشەکە خراپتر دەکات. لەم کاتە ھەستیارەدا، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە کاردانەوەی خێرا و بەپەلەی ھەبێت و کار بۆ ئەوە بکات ئاڵۆزی و پشێوییەکان لەوە زیاتر پەرە نەستێنن و تا زووترە ڕێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەکە بگیرێت.

 

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/١٣

هەواڵی پەیوەندیدار