٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعودیە لەسەر ھێڵن بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان، دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسروور بارزانی، لە خەمی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستانە بە سەلامەتی.

ئه‌مڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە حاجییانی کوردستانی گەیاندووە، بەپەڕۆشەوە چاودێریان دەکەن لەم دۆخە لەناکاوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دروستبووە و فرۆکەخانەکانی ناوچەکە داخراون.

وەزیری ئەوقاف ده‌ڵێ، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعودیە لەسەر ھێڵن بۆ گەڕاندەنەوەی حاجییان بەسەلامەتی بۆ کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی حاجییان بڕیاریانداوە تەواوی حاجییانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی دەست پێ بکەن، دەڵێت: پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی 14ـی  حوزەیران دەسپێدەکات تاوەکو سەرجەم حاجییان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام دەبێت.

وەزیری ئەوقاف ئاشرای کردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەم پرۆسەیەو لە خەمی گەڕانەوەی حاجییانە بە سەلامەتی .

هەواڵی پەیوەندیدار