دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژانی جەژندا هاوکاری گەیاندە 17 هەزار خێزان

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان 17 هەزار سەبەتەی خۆراک و زیاتر لە 169 ملیۆن دیناری بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش کردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكوومی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 دامەزراوە و مەسروور بارزانی، سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە، لە 10 سێکتەری جیاواز کار دەکات و کارە خێرخوازییەکانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەردەوامن.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی، "ئەمساڵیش بە شانازییەوە كۆمەڵێك چالاكیمان ئەنجامدا، وەك زیاتر لە 17 هەزار پاكێجی خۆراك و پارەی كاش بۆ 495 خێزان و دیاری بۆ منداڵان كڕدراوە، لەگەڵ دابەشكردنی گۆشتی قوربانی.
پڕۆژە و چالاکیە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەجەژنی قوربان ئەمانەن:
17 هەزار سەبەتەی خۆراک
دابەشکردنی 10 تۆن گۆشتی قوربانی
جەژنانە بۆ 188 منداڵ
169 ملیۆن و 500 هەزار دینار هاوکاری نەختینەی 495 خێزانی کەمدەرامەت
ژمارەی سوودمەندبووان 23 هەزار و 500 خێزان




