٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. هێمن هه‌ورامی ڕایەڵە و ڕەهەندەکانی ڕێکخستنی بۆ کادیران شیکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د. هێمن هه‌ورامی، لە دوو وانەی تریدا لە بابەتی حزبناسی و ڕێکخستن، بە وردی ڕایەڵە و ڕەهەندەکانی ڕێکخستنی بە  لایەنی تیۆری و پراکتیکی بۆ کادیرانی بەشداربووی خولی ۲٠ەمینی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران شیکردەوە. 

لە درێژەی بەڕێوەچوونی خولی ۲٠ەمینی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بابەتی حزبناسی و ڕێکخستن دا دوو وانەی دیکەی تایبەت بە ڕێکخستنی پێشکەشی هەڤاڵانی بەشداربوو کرد.

د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستن، بە وردی ڕایەڵە و ڕەهەندەکانی ڕێکخستنی لە ڕووی ناساندن وەکو چوارچێوە و دابەشکردن و دیاریکردنی ئەرک و لێپرسراویەتی و گۆڕینی تواناو و وزە و سەرمایە مەعنەوی و مادییەکان و کەرەستەکان و توانا مرۆییە جیاجیاکان بۆ وزەیەکی ئاراستەکراوی  ئامانجدار  و ڕەگەزەکانی ڕێکخستن  لە رووی پلان و کایە  جیاجیاکانی بۆ حزبی سیاسی،  بە  لایەنی تیۆری و پراکتیکیەوە بۆ بەشدار بووانی خولی ۲٠ەمینی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران شیکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار