٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان جەخت لەسەر یەکڕیزی و ھەماھەنگیی سەرجەم حزب و ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدە نەمرەکان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین،  ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەی خێر و خۆشی و ئارامبەخش بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی و ھەماھەنگیی سەرجەم حزب و ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و دابینکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان.

ھیوادارین ئەو جەژنە، ھاندەری زیاتری بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی ھیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و ھەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوە جەژن بەسەربەرن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ـی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار