ئایدن مه‌عروف: یاداشتێك له‌باره‌ی ڕاگرتنی مووچه ده‌ده‌ینه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان دەڵێت، بڕیاری ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له جه‌ژن بڕیارێكی سیاسییه، ده‌شڵێ "یاداشتێك ده‌ده‌ینه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی به‌غدا."
ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكرتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر بڕین و ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم یاداشتێك ده‌ده‌ینه وڵاتانی جیهان و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دراوه، چونكه نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان غه‌درێكی گه‌وره‌یه له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه مافێكی یاسایی و ده‌ستووریی خه‌ڵكی كوردستانه، به تایبه‌تی ڕاگرتنی مووچه له به‌ره به‌ری جه‌ژنی قوربانی پیرۆز."
گوتیشی "ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت نا عه‌داله‌تییه و نه‌ده‌بوایه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران بكرێت، ئێمه دڵنیاین دوای جه‌ژن كێشه‌ی مووچه هه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه ئه‌مه مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن."
ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد "خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاداشتین بۆ هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به مافی مرۆڤ، ده‌ركردنی بڕیاری نه‌ناردنی مووچه دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تییەوه، دیاره خۆی ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگ نابێت."
قائید میرۆ




