قایمقامی ئامێدی: 123 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی کاریان تێدا دەکرێت

ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ئامێدی ده‌ڵێ: ئێستا كار له جێ به‌جێكردنی 123 پڕۆژه ده‌كرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "پردێكی شووشه له ئامێدی دروست ده‌كرێت کە یەكه‌م جاره پردێكی به‌و شێوه‌یه له كوردستان دروست بكرێت."
وارشین سه‌لمان، قایمقامی قه‌زای ئامێدی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ده‌ڤه‌ری ئامێدی ڕەزامه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ربڕی، هه‌موویان جێبه‌جێ كراون و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتییانی قه‌زای ئامێدی، دواتر سەرۆکوەزیران
ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه، ئێستا كار له جێبه‌جێكردنی 123 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی دەکرێت."
قایمقامی ئامێدی ده‌شڵێت "پڕۆژه‌كان هه‌مه‌جۆرن، بواره‌كانی په‌روه‌رده، ژێرخانی گه‌شتوگوزار، ئاو، كاره‌با و ڕێگاوبان له‌خۆ ده‌گرێت، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژانه قه‌زاكه‌مان ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانی، چونكه به‌شێك له‌و پڕۆژانه بۆ قه‌زاكه گرینگن و سوودی زۆری بۆ هاووڵاتییان ده‌بێت."
وارشین سه‌لمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پردێكی شووشه له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدی دروست ده‌كرێت کە له دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه دیزاینی پرده‌كه‌یه و به‌شی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پرده‌كه‌یه، دوای جه‌ژن جێبه‌جێ دەکرێت، پرده‌كه 54 مه‌تر به‌رزه و 93 مه‌تریش درێژه، به ته‌وابوونی جوانییه‌كی دیكه بە سولاڤی ئامێدی دەبەخشێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاكێشانی گه‌شتیار ده‌بێت بۆ ئامێدی، پرده‌كه شتێكی ناوازه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری یه‌كه‌مه پردێكی ئاوا دروست ده‌كرێت."
قائید میرۆ




