نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد

ھەولێر-KDP.info- د.ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کردوو سڵاوی تایبەت و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر.
د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی ئیتاڵیا لە ھەولێر سازکرا بوو.
ھاوکات د.ھێمن ھەورامی، سڵاوی تایبەتی و پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە قوڵترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.





