٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی شێخ عەبدولواحید سۆلەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید شێخ محەمەد تاهیر سۆلەیی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:                                                 

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید شێخ محەمەد تاهیر سۆلەیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو خوالێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید شێخ محەمەد تاهیر سۆلەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بەدوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار