٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوەرۆكی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-06-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت. 

لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر گفتوگۆ دەکرێن: 

یەکەم: بەدواداچوون و تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دووەم: گفتوگۆکردن لەبارەی دابینکردنی پارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەسە و 10 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

سێیەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی کوڕ و کچی شەهیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار