٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێوەکار قەرەنی جەمیل دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا قەرەنی جەمیل دەکات و لەدەستدانی ئەو ھونەرمەندە بە زیانێکی گەورە لە ھونەری شێوەکاری ناو دەبات.

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:-

 پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی ھونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

مامۆستا قەرەنی جەمیل شێوەکارێکی داھێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ ھونەری شێوەکاریی کوردی. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٣ی حوزەیران ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار