ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان (قەرەنی جەمیل) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی هونەرمەندی شێوەکار و ناسراوی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (قەرەنی جەمیل) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ماڵباتی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (قەرەنی جەمیل)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هونەرمەندی شێوەکار و ناسراوی گەلەکەمان، مامۆستای خوالێخۆشبوو (قەرەنی جەمیل)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و هونەرمەندان و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳ی حوزەیرانی ۲۰۲٥




