سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگهی ئەلمەدا دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەلمەدا کرد بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ).
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەلمەدا.
بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنتان وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان ڕۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران و پەرەپێدانی ئازادیی بیروڕا و ڕاگەیاندنی بەرپرسیار ھەیە، کە لە خزمەت پرسەکانی ھاووڵاتییاندایە.
ئومێدەوارم ھەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندروستیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢ی ٦ی ٢٠٢٥




