ههورامی: چەندین وانە بۆ پەرەپێدانی ئۆرگانەکان پێشکەشی هەڤاڵان دەکرێن

دهۆک-KDP.info- د. هێمن ههورامی ڕایگەیاند، بۆ زیاتر برەودان بە توانای کادرانی ئۆرگانەکان، خولی تواناسازی ڕێکخستن بۆ کاڕگێرناوچەکانی سنووری لقەکانی ۱ و ۸ و ۹ و ۱۸ و ۲٠ دەستی پێکرد.
د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە درێژەی جێبەجیکردنی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بۆ زیاتر برەودان بە توانای کادرانی ئۆرگانەکان، ڕۆژی ۱ ی ٦ لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک خولی ڕاهێنان و تواناسازی بۆ کارگێڕ ناوچەکانی سنووری لقەکانی ۱ و ۸ و ۹ و ۱۸ و ۲٠ دەستی پێکرد.
د. هێمن ههورامی گوتیشی، "لەم خولەدا چەندین وانەی تیۆری و پراکتیکی بۆ هەرچی زیاتر باشتر کردن و بەرەوپێشبردنی تواناپێویستییەکانی کاری ڕێکخراوەیی و پێشخستن و پەرەپێدانی ئۆرگانەکان و تواناسازی بەردەوام بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەرک و لێپرسراویتییە سیاسی و تەنزیمیەکان، پێشکەشی هەڤاڵان دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە كە هەڤاڵان سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پاریزگای دهۆک و یاریدەدەرانی مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب وێرای پێشوازی گەرمیان، لە دەستپێکی خولەکەدا بەشدار بوون.







